X
تبلیغات
شعر کوردی

شعر کوردی

من و خاک و کوردستانم

روانسر

          

      ره وانسه ر


5626_1410101732537631_1311954229_n.jpg



 ڕه وانسه ر به رزه ئاڵای پڕ له نه خش و نیگارم

                      ئه ی شاری ژیانه وه ێ دێ وه دێ وو هه وارم

 ئه داێکه دڵسۆزه که ی باوان و با پیرانم

                   ئه ی سوره هه ڵاڵه که ی باوان و باپیرانم


 ئه ی هه ستی ئاوو خاکت، هێزوهه نای گێانمه

                                  سه راوو کانیاوت، هه ڵبه ستی دیوانمه

 به به رزی کێوە کانت ،به پانای ده شته کانت

                        ئه ی شاره بچکۆله که م ،ئه شقی تۆ چاوانمە


ناوی خۆشت به رز ئه ڵێم ئه ڵێم کچێ ڕەوانسەریم

                   له شێوه ی جلی کوردی وه کو شاهزاده و په ریم

 دلداری لاوی ئازیز چوخه له به ر شاره که م

           له لای ئاوه که ی جاوری  گۆزه له شان ئه سمه ریم


 جێگه ی خان و خانانی شاری گه وره پێاوانی

                       هه م کوردی جافه زوان و هە م له خێلی سۆرانی

 له دڵ من و گەلەکە م ئه ی ڕه وانسه رە جوانه که م

                              باسەفا ترین شوێنه ی، وڵاته که ی کوردانی



                                                                                  پووپه ک فه ڕوخی



نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1390/06/30 ساعت 11:25 موضوع | لینک ثابت


از آن شب تاریک


از آن شب تاریک
که در پشت فرداهایم
در کمین است
در این فاصله ی دور
از مرگ میترسم
وز آن ماه ابر گرفته
که شوق دیدار را
تا طلوع خورشید
به انتظار می تاباند
از شب
می هراسم
که شب باز بی تو
برای من مرگیست و
من برای تو
روز را به شب
شب را به مرگ
می ستایم.

** پوپک فرخی**
- - - - - - - - - - - -


1003028_488354194592273_978561369_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/10/10 ساعت 22:14 موضوع | لینک ثابت


گل


1538860_633738993350054_456857188_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/10/10 ساعت 22:9 موضوع | لینک ثابت


ڕڕڕڕڕڕوانسەر


ئەی ئاسمانگی شینم ، تاقی سەرو جەمینم
ئەی سەراوو کانیاوو ، ڕەوانسەری شیرینم

تاکوو بمێنێت قەڵەم هۆنراوەت پێشکەش ئەکەم
ئەی باخ و کوێستانەکەت هیوای دڵ و ئەوینم



پوپەک فەڕوخی
ڕڕڕڕڕڕوانسەر


1526561_378016962334793_936373432_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/10/10 ساعت 22:5 موضوع | لینک ثابت


دڵم ئاگری سوورە


دڵم ئاگری سوورە و دەرونم ڕەش دەسوتێ
ژیانم دارێ وشکە و لە دەوران خۆش دەسوتێ

ئەزیزم شەو بە تەنیا خەیاڵت دێتە باوش
لە گەرمی دەست و سێنگت ئەنام و لە ش دەسوتێ


**پوپەک فەڕوخی**
- - - - - - - - - - - - -

1466180_518200431620292_250288765_n.jpg



نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/10/10 ساعت 22:0 موضوع | لینک ثابت


ئێوارەیک


ئێوارەیک وا هەمتر خوەر ڕێگەکەی لار ئەکات
ئەو ئێوارە وا دیسان ،دڵم خەفەت بار ئەکات

ئێوارەیک بە تەنیا ،، ئێوارەیک چکوو چۆڵ
ئای کەهەر تۆ ئازیزمی ئازیزیت هاوار ئەکات


1385771_530117830395907_1566613174_n.jpg



نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/22 ساعت 22:30 موضوع | لینک ثابت


پاییز


پاییز

کاتێک من دڵم شکیا
پاییز لە زک زا
کاتێک من ئاهم هەڵ هاورد
ئاسمان فێر بارین بوو...

کاتێک من گریام
زەووی تەڕ بوونی هەست کرد
کاتێک من چەمام
تۆ نەمایت
ژیان هەر نەما !
من گریام و
پاییز بوو بە
باران



1394244_249119978576386_1036171595_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/22 ساعت 22:27 موضوع | لینک ثابت


پوپەک فەڕوخی



دةقى ديداريَكى (پوپەک فەڕوخی) كة لة رؤزنامةى ألأفق الجديد بلاو بوةتةوة...


1385577_237088656446365_1787991764_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/08/09 ساعت 13:36 موضوع | لینک ثابت


هەناسەی ناخ پاییزم


هەناسەی ناخ پاییزم بێ تۆ لە خۆشی زیزم
زووڵفم خەزانە و دەڕزێت پاییز پاییز پاییزم

گریانم وەک گەڵا رێز دۆسی لێم دەکات پارێز
تەنیا وەک دارێکی ڕووت بێ تۆ هەر لە خەما ڕێز
...

پوپەک فەڕوخی


10218965-b.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/08/09 ساعت 13:24 موضوع | لینک ثابت


هاوار


هاوار

لە لا پاڵ هەر چی بێ دەنگییە
هاوارێک ونە
ئەو پەڵە
تا بە دەس نەیگریت و
هەڵ نەخرێت
پێی پێ ئەنێن


پوپەک فەڕوخی


1381783_559504950771647_920331604_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/01 ساعت 2:39 موضوع | لینک ثابت


ئێوارە


ئێوارە
بەر لە ئێوارەکانم شێعرێکت بۆ ئەنوسم
هەتا ئێوارە بێتوو دەس بەر دەم لە پێنوسم
باری سەفەر دەپێچم دەبمە هاوڕێی خورەکە
خوراوە ڕێگەی مالمە خەمی دەکەم بە دوسم

جار جار تا خور نشینێک دوریت لە دڵ دەر ئەکەم
نەهاتنت بۆهێندێک لە چاوان مهجور ئەکەم
ئێوارە ئەکەم بە دۆس،بەڵکو مە‌غریو نەوێنم
بەڵام ئێوارە هەر دێ وبێ وەفایت سور ئەکام

پوپەک فەڕوخی


10792498-b.jpg



نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/01 ساعت 2:36 موضوع | لینک ثابت


اسیر



اسیر
قصد دارم بتازم
چون اسبی وخشی
بی سوار
عاشق پسری گشته ام
یالهایم
چشمهایش را گرفته
نگاهش
سرزمین رمیده هاست
میخواهد مرا رام کند
شیهه ای از ناز برایش میکشم!
دست نوازش گرش
شلاقیست !
حرف مهربانانه اش
غرشی بر سرم
می تازم
اما به اوو
آن نرده های حصارین
اُونس گرفته ام
اگر چه آفریدگار مرا آزاد خلق کرده
اما من
اورا دوست دارم

پوپک فرخی

imagescak1t6qd.jpg



نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/01 ساعت 2:34 موضوع | لینک ثابت


خەم



ئەڵێت
مەرگی شاعیر خەم نییە
شێعر ئەڵێت و
ئەڵێت من
خەمم نییە!
نازانێت ،
نازانێت !
هەمومان مەستی خەمیمو
لە ژانی خەم
شێعر ئەڵێین

پوپەک فەڕوخی


1148785_575359052518840_1319791509_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/01 ساعت 2:32 موضوع | لینک ثابت


ئێوارانێکی پائیزی




لە ئاهەنگێکی ساردی ئێوارانێکی پائیزی
ئەی بێ وەفای نامێهرەبانم چەندە گەرمو ئەزیزی


لە بیرەوەرێکی ڕۆژگارانی بەر لە جییای
پێ کەنینی لێوێکی هەراش و دڵێکی حییزی


پوپەک فەڕوخی

1381422_484641994976136_2051845551_n.jpg




نوشته شده توسط پوپک فرخی در چهارشنبه 1392/08/01 ساعت 2:30 موضوع | لینک ثابت


ئازادی بەرم


ئازادی بەرم

ئەی چۆخە لە بەر من بەهار نیێەم
هەر دێتوو دەچی جێ قەرار نیێەم
هەم گوڵم هەیە هەم سێوو هەرمێ
تاو تاو دەبارم خەم لە بار نیێەم...

دارە سەوڵەکەی هەوری لە سەرم
کوردە پۆشەکەی کوردی لە بەرم
نە چەک لە دەستو نە چریک لە کێو
وەشە نووسەکەی ئازادی بەرم

نە خوێن دەنوسم نە بەهار بێ هەور
نە بۆ دار چنار داخ و داس و تەور
بۆ هەر چی گەلە بە تایبەت بن دەس
چێشتێک ئەنووسم هەس و هۆڵ و چەور

ئەی چۆخە لە بەر من بەهار گەلم
لە خەم خالۆکەم کچێکی شەلم
گوڵم بۆ هێنی سەر کێل شەهیدان
سێوو هەرمێەکەم بۆ وشکی پەلم

پوپەک فەڕوخی

1082675_211586562337230_1933622112_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در شنبه 1392/07/13 ساعت 20:30 موضوع | لینک ثابت


بیا تا خوابم نبرده


آتش این حس گَر گرفته
هوای
شیعری عاشقانه کرده
بیا تا خوابم نبرده
میخواهم
دوباره میان لبهایم...

شیرین تر از هر شب
بنویسمت
نازهایم را
با صدای ساز نفست
همنوازی کن
تا لذت با تو بودن را
بی تو
در این تنهای گم نکنم
میان رنج دیدار و
خیال آتش دل
شب
فرصتی خوب است
بیادم باش
که با یادت
شبها را در آعوش شیعر
با تو
می گذرانم.


پوپک فرخی

10792485-b.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/07/11 ساعت 23:58 موضوع | لینک ثابت


دەوانچە


ئیتر بەسیەتی
بە پێنوس
کۆشتن
ساف و ساکار
ئەمەوێ لە یەک دەس
پێنوس و...

بە دەستی تر
دەوانچە هەڵ گرم
ئەوە وا بە دووری بم ئێشێت
یان
ئەوە ی وا لە سەر قەرارم نەیێت و
چاوەڕوانم کات
بە یەک گوولە ئەیکوژم
یاری نا میهربان
لە کاری شیعری من نایەت !
بە پێنوس
ئەشق ئەنوسم
ئازادی ئەنوسم
ئەسیری و
جودائیش
بە دەوانچە..!


پوپەک فەڕوخی


960030_507581169333619_527456107_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/07/11 ساعت 23:56 موضوع | لینک ثابت


پائیز

سەر گۆنای خەێاڵەکانم
وشکەی داوە
پائیزە
هەوای بێ کەسی
لای من خراوە..!
لاشەی دڵخۆشیەکانم...

خەریکە ڕوت ئەبێت
توخوا
کەس پێ لەو گەڵا وەری وانە نەنێت.
ئە وە هەمووی
دڵخۆشیەکان
من و ئەو کوڕەسە ..!


پوپەک فەڕوخی

phpk9ak14.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/07/11 ساعت 23:43 موضوع | لینک ثابت


زمانەکەم


زمانەکەم
زۆر پەرژاوو نییە
لە قەڵەمم نوکەم بگرە
ڕومەتم کوێرە
لە ڕەنجم
هەست بگرە...
کچی ڕۆژئاوا گونا‌‌حە
زاڵم!!
تۆ ئیتر باووک مەبە بۆ من..

_ _ _ _ _ _ _ _
پوپەک فەڕوخی


1365839387_44ra5tt1-1.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در شنبه 1392/06/30 ساعت 19:18 موضوع | لینک ثابت


خاک


گوڵ دەتکێ پەڕە پەڕە ، وەک کانی دڵی تەڕە
خاک دەنکێ وڵات وڵات ، گوێی خوایگیانی لێ کەڕە

داد هاوار تێرێت بە من ، من وێڵی دەرد و خەمم
تۆ ئەی چۆپی لە کەلە ، گەر شادییە هەڵپەڕە

...
پوپەک فەڕوخی
_ _ _ _ _ _ _




1148911_151607578371452_1587761440_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در شنبه 1392/06/30 ساعت 19:12 موضوع | لینک ثابت


هێشتا


هێشتا
شێعرەکانم هەر له هێشتایەو
هەر دەڵێت
هێشتا !
هێشتا بۆ تۆ ماووم
هێشتا لەو ئێوارانەو لەم ئێوارانه...
له بیری تۆ
بەرو
هێشتاکانم
گیان ئه سپێرم
هێشتا..!


پوپەک فەڕوخی
_ _ _ _ _ _ _ _


munset_1280x960.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در شنبه 1392/06/30 ساعت 19:6 موضوع | لینک ثابت


بیرت ئە کەمۆ


بیرت ئە کەمۆ

ئەوەندە بیرت ئەکەمۆ
بیرم لە مانا و برد!
بە فرمێسکی چاوەڕوانی
بە ئاەو ناڵەی ...
دووری
هەر بە شوێن
مانای دووری تۆم.


          پوپەک فەڕوخی




1391600_575357629185649_1584817548_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در دوشنبه 1392/06/18 ساعت 14:49 موضوع | لینک ثابت


چاووە ڕووانی


ئەو کاتانەی وا نەبویت!
سێ، چوار
ساڵ ڕەنجمت دا..
شەوەکانم ڕەش
ڕۆژەکانم ڕەشتر
بەندیخانەیکوو...

بێ تەل و
بێ پەرچین
لەو ناوچە وا
لە ئەشقت تیا وێڵ بووم
بە چاووە ڕووانی

          پوپەک فەڕوخی

dried%20rose.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در دوشنبه 1392/06/18 ساعت 14:43 موضوع | لینک ثابت


گۆڕی بێ نیشان


گوڵێک ژاکی لە کوێستان خاک بوو بە جێژوانی
                نە خۆر بینی نە کێوو بیستی بەردێک بوو بە باۆانی

شوانێک ‌لە گەڵ ڕانەکەی ڕێگەی کەووتە مەزاری
                     چەپکێ هەڵاڵەی هێنا لە گۆڕی بێ نیشانی

...


پوپەک فەڕوخی

بژی ئەو کەسانە وا بوو خاکوو نیشتمانیان لە گیان خۆیان لا نادان..!
...
52950360.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/06/05 ساعت 15:33 موضوع | لینک ثابت


خاک


دڵی من خاکه و خاکی من خۆشه ویستیێه که
               خۆشه ویستی من خه مه و خه می من بێ مه به ستیێه که


ئای له دڵی من و وای له دڵداریه که ی تۆ
                               تۆی من گووڵێکه وو گووڵی من خۆپه ره ستیێکه

پووپەک فەڕوخی

10792628-b.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/06/05 ساعت 15:25 موضوع | لینک ثابت


زامەکەی شەوی دووری




ئەی زامەکەی شەوی دووری لەدووری یار مەکولێرەوە
یارم ئەگەر بێ وەفاێە ئیتر بۆ دڵ مەینێرەوە

خەیاڵی هاتنی شەوێ ڕۆژگار بە تارجی هێنا
ئیلاجی دەردی کۆن بکە زامی تازە مەکێڵەوە

...


پووپەک فەڕوخی


540118_382525461821147_1701362080_n-1.jpg



نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/06/05 ساعت 15:20 موضوع | لینک ثابت


خاکی دڵ



تا ڕەنجی نیگاهم

ڕێگە ئەپێوم
تۆ ئامانجی ئێشەکانمی..!
من پێشمەرگە
خاکی دڵم


    پوپەک فەڕووخی

1370281_247578955391266_1652317920_n.jpg




نوشته شده توسط پوپک فرخی در سه شنبه 1392/06/05 ساعت 15:17 موضوع | لینک ثابت


ئاسۆ



ئاسۆ

هەڵ دێ لە کەل
ئاواتم تۆ !
من کۆڵ نەدەرم
لە...
کەل پەڕی دنیا
چاوەڕێتم...

پووپه ک فه ڕوخی


1000108_547083931994696_644354708_n.jpg


نوشته شده توسط پوپک فرخی در دوشنبه 1392/05/21 ساعت 15:21 موضوع | لینک ثابت


پێ کەنینێکت


لە تەنیایی ئیوارەکانم

تا ئەو دوورە

وا تۆی تیا ون بووە

دێم !

دێم و لە بن هەر یادێکت

پێ کەنینێکت ئەدۆزمەوەو

ئە یکم بە شیعرێک

پڕ لە ئەشقی دووری

وەک شنە بایە کی نەرم

بۆ هەتاووی تەنیایەکانم!

ئەیکەم بە تێشکی نیگاهە کەت و

هە ڵی دەمژم

بۆ حە سرەتی ئەم دوو چاوە

آپلود عکس




نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/05/17 ساعت 22:2 موضوع | لینک ثابت


نیشتمان


ئەمشەو

بارانێک نەرم باری

هەمو گەڵا وەریوەکانی پاییزی

ئارام

لە خاک ناشت.

دیسان سینەی سەرزەوین

پڕ بوو لە جەوری دیمەن و

نیشتمان

هەتا پەروەردە کردنی بەهارێک

داخ و دەردی

وڵاتەکەی

بە گیان سەند..!


آپلود عکس



نوشته شده توسط پوپک فرخی در پنجشنبه 1392/05/17 ساعت 20:53 موضوع | لینک ثابت